zagros news agency

له‌ چه‌ند هێرشێكی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر لوبنان 19 كه‌س كوژران

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، كه‌ناڵی (سكای نیوز) بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل چەندین هێرشی درۆنی کردووه‌ته‌ سەر باشووری لوبنان و لە ئەنجامدا  19 کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، ئاماری کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، 19 هاووڵاتی لە باشووری لوبنان کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات تەندروستیی لوبنان دەڵێت: “هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل  ناوچەکانی قەسیر، حەبووش، عەیتەرون، شاخەکانی بەتم، دبین و چەندین ناوچەی دیکەی گرتەوە و ئه‌و هێرشانه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مشتومڕ لەسەر گۆڵە هەڵوەشێنراوەکەی بەرشەلۆنە بەردەوامە

یاسین

سلێمانی دوو ڕۆژ پشووی قوتابخانه‌كانی راگه‌یاند

سەڵاح

کوژرانی کارمەندێکی ئەمنیی سووریا لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سوەیدا

یاسین