دوای بڵاوکردنەوەی دەنگۆی بەرزبوونی نرخی غازی ماڵان، قایمقامی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا دەڵێت: “نرخی غازی ماڵان هەشت هەزار و 500 دیناری عێراقییە و هیچ شوێنێک نابێت دەستکاریی نرخەکەی بکات.”
ڕۆژی دووشەممە 9/3/2026، فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا هاونیشتمانیان دڵنیا دەکاتەوە کە نرخی غازی ماڵان بەرز نەبووەتەوە و ئێستا یەک بوتڵ غاز هەشت هەزار و 500 دیناری عێراقییە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دابەشکردنی غازی ماڵان لە ژێر چاودێریی لێژنەکانی قایمقامیەت و بریکارەکان دەبێت.

