مەدرید بەبێ بەشێک لە ئەستێرەکانی بەتایبەت مباپێ و بێلینگهام میوانداری لە مانچستەر سیتی دەکات هەربۆیە ئەم پێشهاتە نیگەرانی لای یانەکە و هاندەرەکانی دروست کردووە.
رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە تێێدا ئاماژەی بەوەکردووە کە تاکە هیوای ریاڵ مەدرید بۆ بردنەوە لە مان سیتی ڤینیسیۆس جۆنیۆرە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ڤینیسیۆس هەمیشە لە ساتە قورسەکان بووەتە فریادرەسی ریاڵ مەدرید و هەربۆیە هەموان هیوایان بە تواناکانێتی.
لەلایەکیترەوە ئەستێرە بەرازیلییەکە تەنها لە قۆناغەکانی کرانەدەرەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشداری 20 یاریی کردووە و توانیوێتی لە 17یارییاندا بەشداری گۆڵی هەبێت.

