رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
123 ساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت ، كه ڕابه‌ڕایه‌تیی زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشانی له دژی داگیركه‌ران و له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی كوردوكوردستان كردووه
له‌و قۆناخه سه‌ختانه‌ی كه به‌هۆی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵكه‌وته جوگرافی و سیاسییه‌ی كه پاش جه‌نگه جیهانییه‌كان و دابه‌شكراییه ناچارییه‌كان به سه‌ر گه‌لی كورد دا سه‌پێنران و شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد خامۆش ده‌كرا ، گه‌لی كورد له سه‌ختترین دۆخی خۆیدا بوو ، مسته‌فا بارزانی ، ڕێگه‌ی نه‌دا خه‌ونی دوژمنان وداگیركه‌رانی كوردستان بێته‌دی و ڕابه‌رایه‌تی سه‌ختترین شۆڕشی دژی سته‌مكاری و له پێناو ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد و به‌هه‌ڵوێست و كارێزمایی و شۆڕشگێری خۆی توانی دۆزی كورد و مافه‌ره‌واكانی و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بگه‌نێته هه‌موو جیهان
له‌قۆناخێكی هه‌ستیاری مێژویی چاره‌نووسسازدا خه‌باتی دژی داگیركه‌ران و سته‌مكاران و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هێز وچه‌ك و جبه‌خانه بوو هه‌ڵبژارد ، كه نه‌ته‌وه‌یی كورد له سه‌ردمێكی پڕ له ئازاد و مه‌ینه‌تیدا ده‌ژیا ، جگه له خوا و ڕه‌وایه‌تی دۆزكه‌ی و ئاماده‌یی و گیانفیدایی ڕؤله‌كانی بۆ مه‌رگ ، هیچ پشت و په‌نایه‌كی دیكه‌یان نه‌بوو، به‌ڵام ئیراده‌ی به‌هێز و باوه‌ڕ به‌خۆبوون و ڕه‌وایی دۆزكه‌ی ، بۆ چڕكه‌یه‌ك بڕوای ئه‌و ڕابه‌ره مێژووییه‌كه‌ی گه‌لی كوردیان له‌ق و سست نه‌كرد ، متراتێكی گه‌وره‌ی خه‌باتگێری دژی داگیركه‌ران و زۆرداری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی جێهێشت
بزاڤی رزگاریخوازی كوردوكوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر ، مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و شوناسی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه ، هه‌ڵگری په‌یام وڕێبازێكی پیرۆزه ، ئامانجێكی ره‌وایه و له‌و پێناوشدا هه‌وراز و نشیێوی زۆری بینیووه ،له هه‌مانكاتیشدا خاوه‌ن ڕۆڵ و پێگه‌یه‌كی مه‌زن بووه ئه‌و ڕابه‌ره كارێزمایه‌ی گه‌لی كورد ،هه‌موو ژیانی له پێناو نیشتیمانه‌كه‌ی به‌خشی و له‌مێژوویی كۆن و نوێی خه‌باتی گه‌لی كورد ، گه‌وره‌تین گۆڕی به‌خه‌بات و تێكۆشانی كورد دا و دۆزی كوردی له یاخیبوونی ناوچه‌یی و خنكانی له بۆته‌ی گوند و چیاكانه‌وه گواسته‌وه بۆ ناو شار و له‌وێشه‌وه گه‌یاندن ناوه‌ند و پایته‌خته گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه و دوونیا
به‌دڵنییایه‌وه ، ئه‌گه‌ر خه‌بات و به‌رخودان وڕابه‌رایه‌تی ژیرانه‌ی مسته‌فا بارزانی له مێژوویی كوردوكوردستان نه‌بووایه ، ڕه‌نگه بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد ئه‌مڕۆ ڕه‌وت وڕووخسارێكی دیكه‌ی هه‌بووایه و مێژوویی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش به شێوازێكی تر ڕه‌نگڕێژ ده‌كرا ، بارزانی نه‌ما كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و كاره‌كته‌رێكی ئه‌فسانه‌یی بێ هاوتا بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد بوو ، سه‌ركرده‌یه‌ك بوو له سه‌رووی جوگرافیایی كوردستان و خه‌م و په‌رۆشی گه‌وره‌ی جیا له ڕزگاری كوردستان ، ئاشتی و ڕزگاری مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بووه و هه‌میشه به‌ره‌ی سته‌ملێكراوی هه‌ڵبژاردووه به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و نادادپه‌وه‌ری
ڕۆحی به‌رخودان و جه‌نگاوه‌رانه‌ی بارزانی بۆ ڕزگاركردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی وپه‌یوه‌ندی قووڵی له‌گه‌ڵ ئازادیخوازی و دژی سته‌مكاران ده‌رخه‌ری گه‌شانه‌وه ڕۆحی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و مڕۆڤدۆستیی له نێو جوگرافیایی كوردستانه به‌ڕووبه‌ڕه گه‌وره‌یه ، هه‌رگیز سڵی نه‌كردووه له فیداكاری بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه و خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی
ڕابه‌رێكی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی وكارێزمایی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، سه‌ركرده‌یه‌ك له ناو مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه، ئه‌وه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد بووه له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان .مسته‌فا بارزانی ، ڕابه‌ڕایه‌تی دڕێژخایه‌نترین شۆڕش و به‌رخودانی كردووه ، هه‌موو ژیانی خۆی له خه‌بات و تێكۆشاندا به‌سه‌ر بردووه ، به‌شداری شۆڕشه‌كانی بارزانی دژی زۆڵم و زۆرداری كردووه و پشتیوانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان كردووه ، پشتیوانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی خۆی گه‌یاندۆۆته یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ده‌ستی به شۆڕش و خه‌بات له پێناو چه‌سپاندنی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد كردووه و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول توانی بۆ یه‌كه‌مجار مافه‌كانی گه‌لی كورد له عێراق بچه‌سپێنێت ، به‌دڕێژایی مێژوویی خه‌بات بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌یان جار رووبه‌ڕووی هه‌وڵی تیرۆركردن و گه‌له‌كه‌كۆمه‌كی و پیلانگێری بووه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵی نه‌داوه و سازیشی بۆ دوژمنان وداگیركه‌رانی كوردستان نه‌كردووه
كوردایه‌تی و بارزانی ئاوێنه‌ی یه‌ك بوون و هیچكامیان به بێ ئه‌وی دیكه نه‌ده‌بوو ، هه‌ر بۆیه بارزانی قبیله‌نه‌مای گه‌لی كورد بوو و تاكه سه‌ركردی كورد و له سه‌ر ئاستێكی فراوان و باڵا‌و گشتگیر ، بۆ هه‌موو كوردبووه و ڕابه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌ك بووه به بێ جیاوازی ، هه‌ر بۆیه له‌دایكبوونی بارزانی ، هه‌ڵاتنی ڕۆژی ئومێد و كوردایه‌تی و ئازادی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌مكاری بوو ، بۆ هه‌میشه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له ئاسمانی كوردایه‌تی وكوردستاندا ده‌دره‌وشێته‌وه

