zagros news agency

ئەمریکا: لە سێ هەفتەدا زیاتر لە 8 هەزار پێگەی سەربازیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ شەممە، 21ـ3-2026 ڕایگەیاند، کە لە میانی ئەو جەنگەی ماوەی سێ هەفتەیە لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە، هێزەکانیان زیاتر لە 8 هەزار پێگەی سەربازیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، “کۆگاکانی مووشەکی بالیستیی ئێران و ئەو ڕادارە ئێرانیانەمان کردووەتە ئامانج کە بۆ هەڕەشەکردن لە هاتوچۆی دەریایی بەکاردەهێنران.”
سێنتکۆم ئاماژەی بە قەبارەی زیانەکانی تاران کرد و ڕایگەیاند، “ئێران توانایەکی گەورەی شەڕکردنی لەدەستداوە، کە پێکهاتوون لە هەزاران مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها 130 کەشتیی ئێرانیشمان کردووەتە ئامانج.” لە لێدوانەکەدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لە ئێستادا تواناکانی ئێران پاشەکشە و دابەزینێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.
فەرماندەییەکەی ئەمریکا تیشکی خستە سەر جۆری ئەو چەکانەی بەکاریهێناون و گوتی: “بۆمبی قورسی پێنج هەزار پاوەندیمان خستووەتە سەر حەشارگە و مۆڵگەکانی ئێران.”
لە کۆتاییدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی کردەوە و ڕایگەیاند: “ئێمە سوورین لەسەر بەردەوامبوون لە ئەرکەکەمان دژی ئێران، و بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی هێزی کوشندە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

چیدیکە ڕووسیا لە ئاسمانی سووریا هاوکاریی ئەمریکا ناکات

سەڵاح

سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی سوپاسی ئەندامانی دادگاکه دەکات بۆ کشاندنەوەی داواکاری خانەنشینییان

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه‌

یاسین