zagros news agency

کەشوهەوای ئەمڕۆ باراناوییە و گونجاو نییە بۆ گەشت و سەیران

 

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە کەشوهەوای ئەمڕۆ باراناوییە و بە هیچ شێوەیەک گونجاو نییە بۆ گەشت و سەیران، چونکە ئەگەری دروستبونی هەوری سوپەرسێڵ و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

 

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: “ئەمڕۆ یەکشەممە 22/3/2026، لە کاتەکانی خۆرهەڵاتن بەدواوە بۆ کاتی عەسر لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ، موسڵ، کۆیە و دەوروبەری، ناوچەکانی بادینان، سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر ئەگەری تاوەبارانی بەلێزمەی لە ناکاو هەیە کە هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزەشی لەگەڵدایە، بەهۆی دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ مەترسی دروستبوونی لافاو لەم ناوچانەدا هەیە.”

 

ئەوەشی خستووەتە روو: “لە ناوچەکانی دیکە پارێزگای هەڵەبجە، سلێمانی و ڕاپەڕین و ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ هەیە و لە گەرمیان و کەرکووکیش ئەگەری بارانی مامناوەند هەیە کە لە هەندێ کاتدا دەگۆڕێت بۆ بارانی بەخوڕ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسانی ئیسرائیلی: ترامپ خوازیاری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە، بەڵام سەرناگرێت

سەڵاح

لە هندستان ٨١ کەس بە گەرما مردن

یاسین

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەڵاح