zagros news agency

برێت مەکگۆرک: پرسە و سەرەخۆشیم بۆ هاوڕێ کوردەکانم هەیە بۆ ئەم زیانانە

 

برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” ، لە پەیامەکەیدا ڕای گەیاند، پێشمەرگەی کورد یارمەتیی جیهانی دا لە تێکشکاندنی داعش، بەڵام ئێستە لەژێر هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانیدان.

 

لە درێژەی تویتەکەیدا، ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمەریکا خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی و گوتی، پرسە و سەرەخۆشیم بۆ هاوڕێ کوردەکانم هەیە بۆ ئەم زیانانە، و پێزانینم بۆ هاوبەشییە درێژخایەنەکەمان لەگەڵ پێشمەرگە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا هەیە

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک بەرزبوەوە

سەڵاح

بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی مایۆرکای کرد

یاسین