zagros news agency

کۆمپانیای Apple ڕێکەوتی کۆنگرەی WWDC 2026 دیاری کرد

کۆمپانیای Apple بە فەرمی ڕایگەیاند کە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی Apple WWDC 2026 لە ڕێکەوتی 8ی حوزەیران (June) 2026 بەڕێوە دەچێت هەروەها ئەم ڕووداوە بە یەکێکە لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی جیهانی تەکنەلۆجیا دادەنرێت کە تێیدا نوێترین سیستەمەکان و پەرەپێدانی سۆفتوێرەکانی Apple پیشان دەدرێن.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان گرنگترین بەشەکەی ئەم ساڵە بریتی دەبێت لە ناساندنی IOS27 کە چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە دیزاین و کارایی هەبێت، بە تایبەتی لە بواری زیرەکی دەستکرد (AI).

هەروەها چاوەڕێ دەکرێت وەشانە نوێیەکانی iPadOS، macOS و watchOSیش ڕاگەیەنرێن، کە تێیدا گرنگی تایبەت بە پەرفۆرمانس و تایبەتمەندییەکانی AI دەدرێت لە هەمان کاتدا، شیکردنەوەکان ئاماژە دەکەن کە Apple پلانی گەورەی هەیە بۆ گەشەپێدانی زیرەکی دەستکرد، بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکێشەی خۆی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی وەک Google و Microsoft بپارێزێت

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندەنوسیا بەرەو سنوردارکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دەڕوات

یاسین

ولاتی چین بچوکترین درۆنی دروست کرد

یاسین

ئەمشەو قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی عێراق بۆ یاریە ئەلیکترۆنیەکان بەڕێوەدەچێت و 13 تیمی کوردی بەشدارن

یاسین