zagros news agency

حزبوڵڵای لوبنان پێشنیاری سەرۆک‌کۆماری رەتکردەوە

 

نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا، پێشنیاری سەرۆککۆماری لوبنان بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل ڕەت کردەوە و هۆشداری دا کە ئەم هەنگاوە لە دۆخی ئێستادا وەک “تسلیمبوون” دادەنرێت.
ئەو جەختی کردەوە گفتوگۆ لە کاتێکدا وڵات “لە ژێر ئاگر”دا دایە، قبوڵکردنی داخوازییەکانی دوژمنە. هەروەها گوتی، پێشنیاری سەرۆککۆمار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ “دوژمنێک کە خاکەکەمانی داگیر کردووە و ڕۆژانە هێرش دەکات” ڕەت دەکەینەوە.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا داوای لە حکوومەت کرد قەدەغەی چالاکییە سەربازییەکانی حزبوڵڵا هەڵبگرێت و گوتی: “سنووردارکردنی چەک تەنها بۆ ڕازی کردنی ئیسرائیلە و لە کاتێکدا داگیرکاری و هێرش بەردەوامە، ڕێگایەکە بۆ لەناوبردنی لوبنان.”
نەعیم قاسم جەختی کردەوە حزبوڵڵا ئامادەی درێژەپێدانی شەڕە و هەروەها پێشبینی کرد ئێران لە جەنگی دژی ئەمریکا و ئیسرائیلدا سەردەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرۆسی: ئێران کەرەستەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم دەکات

سەڵاح

پنتاگۆن: تێچووی شەڕ لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە ٢٩ ملیار دۆلار

یاسین