ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ دەرچوونی هەر بڕیارێکی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران (پەرلەمان) یان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ڕەت کردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەربارەی دەرچوونی بڕیارێکی دادوەری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، یان ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یان دەستپێکردنی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژۆ بڵاوبوونەتەوە، بە هەموو شێوەیەک ڕەتمان کردەوە و جەخت دەکەینەوە کە ئەو زانیارییانە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.”
دادوەری ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو ماڵپەڕ یان ئەکاونتەی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە “وەهمی”یە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە نییە.
ئەنجومەنەکە داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن (بینراو، بیستراو و خوێنراو) کردووە کە ورد بن لە گواستنەوەی زانیارییەکان و نەکەونە داوی هەواڵی چەواشەکارانە، و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.
هەواڵی داهاتوو

