zagros news agency

باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە شەپۆڵی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبێت و لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان باران ببارێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت، هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، كەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.

بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵات، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر .

كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: پلەکانی گەرمای سبەی شەممە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەین.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردوە:-

هەولێر 13 پلەی سیلیزی

پیرمام 9 پلەی سیلیزی

سۆران 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی

سلێمانی 9 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی

دهۆک 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان 15 پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسێناڵ نزیکە لە نوێکردنەوە گرێبەستی ئەستێرەیەکی

یاسین

جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

یاسین

محەممەد بن سەلمان سەردانی واشنتن دەکات و کۆمەڵێک ڕێککەوتنی ستراتیژی بەرگری واژۆ دەکەن

سەڵاح