شیعه‌كان تائێستا له‌ناوخۆیاندا ناكۆكن
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ دانیشتن سەبارەت بە هەڵبژاردنی سه‌ركۆماری عێراق موزایه‌ده‌ی سیاسییه و شیعه‌كان تائێستا له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌گه‌یشتوون به رێككه‌وتن، ئیتر چۆن ده‌توانرێت پۆستی سهركۆمار به‌بێ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت؟
حاكم فارووق، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌وباره‌شه‌وه 227 واژۆ كۆكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی نابێت، چونكه ئه‌م بابه‌ته له‌بنه‌ڕه‌تدا رێككه‌وتنی سیاسیی پێكهێته‌كانی پێویسته، بۆ نموونه، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كه به‌ركه‌وته‌ی شیعه‌كانه، ده‌بێت له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر بەربژێرێك رێك بكه‌ون، دواتر له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، هه‌تاوه‌كوو بەربژێری سه‌رۆك وه‌زیران دیاری نه‌كرێت ئاسته‌مه ده‌نگ بدرێت به بەربژێری سهركۆمار، چونكه سهركۆمار كه له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرێت ئه‌ویش گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ دیارکردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ڕادەسپێرێ”.
راشی گه‌یاند: “تائێستا له‌ناو ماڵی شیعه ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، سوودانی حه‌زی لێیه ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی درێژ بكرێته‌وه و به‌شێك له شیعه‌كانیش له‌گه‌ڵی نین و بەربژێری سه‌ره‌كیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش تا ئێستا نووری مالیكییه كه ئه‌ویش ڤیتۆی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ره و یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌گه‌ر سه‌ركۆماریش هه‌ڵبژێدرێت ئەگەر چاره‌نووسی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری نه‌كرابێت، چۆن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار ده‌كرێت؟ بۆیه ئه‌مه بابه‌تێكی موزایه‌ده‌ی سیاسییه و هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر پرۆسه‌كه.”

