zagros news agency

ئەتلەتیکۆ مەدرید سوورە لەسەر مانەوەی سیمیۆنی

 

دێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی لە هاوینی ٢٠١٠ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی وەرگرتووە و گرێبەستەکەی ئێستاشی لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتاییدێت.

لە ماوەی رابردووشدا بە شێوازی جیاواز باس لە داهاتووی ئەو راهێنەرە کراوە و بە شێوەیەک کە پاڵێوراوی یەکەمە تا وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی وەربگرێت.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە هەموو شێوەیەک رێگری لە رۆیشتنی سیمیۆنی دەکەن و ئەو بابەتەیان رەتکردووەتەوە.

رۆژنامە ئیسپانیەکە ئاشكرایکردووە، یانە ئیسپانیەکە لەگەڵ راهێنەرە ئەرجەنتینیەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی تا لە وەرزی داهاتووشدا بمێنێتەوە، جگە لەوەش لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن لەسەر بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

دوپاتیکردووەتەوە کە کارگێڕی ئەتلەتیکۆ مەدرید تەنانەت پلانی وەرزی داهاتوویان لەگەڵ راهێنەرە ئەرجەنتینیەکەیان داڕشتووە و بەنیازن چەند یاریزانێکی نوێی بۆ بگوازنەوە.

سیمیۆنی بە باشترین راهێنەر لە مێژووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دیاریکراوە و تا ئەم ساتە هەشت نازناوی بۆ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە کە دوو نازناویان خولی ئیسپانیا و دوو نازناویشیان یۆرۆپا لیگە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یورو لیگ.. مانیونایتد بارودۆخی خراپە و ئەمجارەش نەیبردەوە

یاسین

بارسێلۆنا پشتگیری لە سکاڵاکەی فلیک دەکات

یاسین

مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی نوێدەکاتەوە

یاسین