zagros news agency

لەیاری ئینگلتەرا و ئۆرۆگوای ناوبژیوان هەڵەیەکی گەورەی کرد

لەیاری دوێنێی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئۆرۆگوای،ناوبژیوانی یاریەکە بەهۆی هەڵەیەکی گەورە و زەقەوە دووچاری ڕەخنەی توندی ئینگلیزیەکان بوویەوە و دوای یاریەکەش ڕاهێنەر و یاریزانانی ئینگلتەرا بەتوندی هێرشیان کردە سەری.

لە یاریەکەدا مانوێل ئۆگارتی یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دوو کارتی زەردی وەرگرت،بەڵام کارتی سووری بەڕوودا بەرز نەکرایەوە،کە هاری ماگوایەر لەو بارەیەوە دەڵێت؛بەمنیان وت دوو کارتی زەردی هەیە،بەڵام کاتێک قسەم کرد وتیان ئەوەی یەکەمی ڕەشکراوەتەوە و کارتی یەکەم بۆ خێمێنێز بووە نەک ئەو.

دوای یاریەکەش تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وتی؛بەڕاستی ناوبژیوان هەڵەی گەورەی کرد و ئاستێکی خراپی هەبوو،کە دەبووایە ئۆگارتی کارتی سوور وەرگرێت،کەچی وتیان ئێوە هەڵەن،وە پێناڵتیەکەش تەنها بەرکەوتنێکی سووک بوو،کە لەململانێی نێوان یاریزانەکان دروست بوو.

لەسەر ئەو بابەتەش تاکو ئێستا فیفا هیچ قسەیەکی نەکردوە،کە ڕەنگە لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا سزایەکی توندی نابژیوانەکە بدات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ناپۆلی توانی بەسەر یانەی کریمۆنیزی سەرکەوێت

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلۆڤاکیا هێنا

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئیسپانیا بە دە یاریزانەوە بە ئاسانی سێ خاڵی بەدەستهێنا

یاسین