zagros news agency

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ گۆڵبارانی چێڵسی کرد و هەموانی شوککرد

لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی کرد.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان گۆڵبارانی یانەی چێڵسی بکەن و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام یارییەکە ببەنەوە.

 

لەسەرەتای تایمی یەکەمدا و لە خولەکی چوار، یانەی ئارسناڵ گۆرزی خۆی لەڕێگەی یاریزان ترۆسارد وەشاند و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،

پاش ئەوەش هەردوولا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچ گۆڵێک نەبینراو ئەو تایمە بەو ئەنجامە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، یانەی خاوەن یاریگا چێڵسی میوانیان شۆک کرد کاتێک توانیان چوار گۆڵی تر لە خولەکەکانی 52، 57، 65 و 70 لەلایەن یاریزانان بین وایت دوو گۆڵ و کەی هاڤێرتز دوو گۆڵی تر تۆمارکرد،

سەرەنجام یارییەکە بە پێج گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوندی ئارسناڵ کۆتایی پێهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بووە خاوەنی 77 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە، چێڵسیش بە 47 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پاتريارك و مه‌ترانه‌كانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى كۆبووه‌وه‌

یاسین

حەماس دەنگۆی هەواڵی چەکدانانی ڕەتکردەوە

سەڵاح

تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و سبەی دابەش دەکرێت

سەڵاح