zagros news agency

دەستەی دەروازەکانی عێراق ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگری لە هاتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕادەگەیەنێت کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکراون

عومەر وەائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق جەختی کردەوە کە چوونە ناوەوەی “ئینتەرپۆل” بۆ ناو سیستەمی “ئەسکۆدا”، چاودێری لەسەر ئۆتۆمبێلەکان بەهێزتر دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە ڕێگری دەکات لە هاتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتی سەرچاوەوە داواکراون.
وەائیلی ڕایگەیاند: “پێدانی دەسەڵاتی بەکارهێنانی سیستەمی ئەسکۆدا بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)، بە مەبەستی وردبینیکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە هاوردەی وڵات دەکرێن، بۆ دڵنیابوون لە دروستیی پێگەی یاساییان و داوانەکردنیان.”
وائیلی گوتی ئامانج لەم ڕێکارە نوێیە:
• ڕێگری لە ئۆتۆمبێلی دزراو: ڕێگری دەکات لە هاتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتی سەرچاوەوە ئاماژەی دەستبەسەرداگرتنیان لەسەرە، چونکە یان لەلایەن دادگاوە داواکراون، یان دزراون و لە تاواندا بەکارهێنراون.
• شەفافیەت: ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و مامەڵەکردنی هاوشێوە لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهاندا.
بارودۆخی دەروازەکانی تورکیا:
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، وەائیلی جەختی کردەوە کە هیچ پەککەوتنێک لە جووڵەی کاڵاکان لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نییە و کارەکان بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی بەڕێوە دەچن، هاوکات لەگەڵ پڕۆسەی وردبینی و بەئەلیکترۆنیکردنی (حوکمڕانی ئەلیکترۆنی) کارەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

50 ئافرەت وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە نەینەوا دامەزراون

سەڵاح

سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی سوپاسی ئەندامانی دادگاکه دەکات بۆ کشاندنەوەی داواکاری خانەنشینییان

یاسین

بەهۆی تەقینەوەیەک له بارەگای حەشدی شەعبی سێ ئەندامی حەشد کوژران

یاسین