zagros news agency

گواردیۆلا؛هیچ یاریزانێک دەرفەتی یاری کردن بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەتناکاتەوە

پێش یاری نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی،پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مان سیتی لە لێدوانێکیدا بەڕوونی دەربارەی ڕۆیشتنی ڕۆدری قسەی کرد و وتی؛من باش تێدەگەم لە قسەی ئەو،هیچ یاریزانێک ناتوانێت دەرفەتی یاری کردن بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەتبکاتەوە،ئەویش لە مەدرید لەدایک بووە دەزانم هەست دەکات ئەوێ بۆ ئەو باشە،ڕاستی حەز ناکەم بڕوات لەیانەکە چونکە لەگەڵ هاتنی بۆ تیپەکە هەردەم شوێنی خۆی دیاریکردوە،بەڵام لەکۆتاییدا هەمووان ژیانی خۆیان بەدەست خۆیانە.

ئەو قسانەی گواردیۆلا دوای ئەوە دێت لەکاتی یاریە نێودەوڵەتیەکاندا ڕۆدری هێرناندێزی ئەستێرەی ئیسپانی و ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی لەلێدوانێکیدا سەرنجی هەموو میدیاکانی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و وتی؛پەیوەندی کردن بە باشترین یانەکانی جیهان هەستێکی تایبەتە و ناتوانی هەرگیز ڕەتیکەیتەوە لەوەی پەیوەندی بە باشترین یانەکانی جیهانەوە بکەی.

ئەم لێدوانەی ڕۆدری ڵەموو دەرگاکانی بەکراوەیی ڕاگرت و زۆربەی میدیاکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی مەبەستی قسەکانی ڕۆدری یانەی ڕیاڵ مەدریدە و ئێستا ڕۆدری لەگەڵ یانەی شاهانە بەیەکەوە بەستراونەتەوە،کە دەوترێت بەئەگەری زۆرەوە وەرزی داهاتوو ڕۆدری لە ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات.

ڕۆدری لەساڵی 2019 پەیوەندی بە مان سیتی کردوە و لەگەڵ سیتیزن 260 یاری ئەنجامداوە و لەوەتای پەیوەندی بەو یانەیەوە کردوە بەڕێژەی سەدا 74 بەشداری سەرجەم یاریەکانی کردوە،کە لە ساڵی 2024 توانی وەک دووەم یاریزانی ئیسپانی لەمێژوودا باڵۆندۆر بەدەست بێنێت لەدوای لویس سوارێزی ئەستێرەی سەدەی ڕابردووی بارسێلۆنا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامۆریم پەیامێکی توند ئاراستەی هاندەرانی مانچستەر یونایتد دەکات

یاسین

سپۆرت؛یاماڵ لە فلیک توڕە نییە،بەڵکو مەبەستی ناوبژیوان بووە

یاسین

ئەڵۆنسۆ؛ من سەرنجم لەسەر ئێستایە وەڵامی دەنگۆی دوورخستنەوەم نادەمەوە

یاسین