zagros news agency

هالاند؛ پێویستە بەردەوامی بدەمە هاتریک تۆمار کردن

 

لەدوای ئەوەی یانەی مانچێستەر سیتی توانی بە 4 گۆڵی بێـوەڵام لە یانەی لیڤەرپوڵ بباتەوە و بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا،لەو یاریەشدا ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی دوای ماوەیەکی زۆر توانی بێتەوە سەر ڕێچکەی ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی و هاتریک بنووسێتەوە لەبەرامبەر لیڤەرپوڵ.

هالاند دوای یاریەکە لە لێدوانێکدا وتی؛دەمێکی زۆرە من هاتریکم تۆمار نەکردوە،پێویستە بەردەوامی بدەمە هاتریک تۆمار کردن،بەڕاستی شتێکی خەیاڵی و هەستێکی زۆر خۆشە،هیوادارم سێمێنیۆ بەردەوام بێت لەو ئاستەی و ئەو جۆرە تۆپانەی لەو یاریەدا بۆمنی دەنارد بەردەوام بێت لەیاریەکانی دیکە،ئەو یاریزانێکی تازەیە،بەڵام کاتی ئەوەیە لەگەڵمان بەتەواوی بگونجێت.

شایەنی باسە هالاند یەکەمین هاتریکی لەم وەرزە نووسیەوە،کە کۆتا هاتریکی لە 31/8/2024 تۆمار کرد بوو، ژمارەی هاتریکەکانی لەکاروانی وەرزشی خۆی گەیاندە 15 هاتریک،کە 9 دانەی لەگەڵ مانچێستەر سیتیە و 3 دانەی لەگەڵ دۆرتمۆند و 3 دانەکەی دیکەشی لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویج تۆمار کردوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا چۆڵ بکەن

یاسین

پارێزگای هەولێر ئامادەکاری بۆ جەژنی رەمەزان دەکات

یاسین

فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کلیلی بەدەستهێنانی سوودە بەسەر ڕووسیادا

یاسین