zagros news agency

پێنج ئەندامی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئەردەبێڵ کوژران

پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران (هێزی حەزرەتی عەباس) لە پارێزگای ئەردەبێڵ، هەواڵی کوژرانی پێنج ئەندامی هێزەکانیانی لە ڕەوتی هێرشێک بۆ سەر “دەشتی موغان” ڕاگەیاند.
بەپێی بەیاننامەکە کە لە لایەن فەرماندەکانی سوپای ناوچەی “گەرمی” و “پارس ئاباد”ـەوە پشتڕاست کراوەتەوە، لەو هێرشەدا کەسێکیش بریندار بووە. شارۆچکەی گەرمی و شاری جەعفەرئاباد دەکەونە دەشتی موغان لە باکووری پارێزگای ئەردەبێڵ.
لە لایەکی دیکەوە، جێگری پارێزگاری ئەردەبێڵ بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر “دوو خاڵی بەرگری” لە شارۆچکەی گەرمی و جەعفەرئاباد، سێ کەس کوژراون. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد بنکەیەکی هێزەکانی بەسیج لە گوندی “زەهرا” سەر بە ناوچەی مۆران لە شارۆچکەی گەرمی کراوەتە ئامانج.
لەسەر ئاستێکی دیکەی پێشهاتە سەربازییەکان، سوپای ئیسرائیل هەمان ڕۆژ ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٢٠ سیستەمی بەرگری و تەقەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

توركیا: ​​​​دانوستانەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا هەنگاوێک بەرەو پێشەوە چوو

سەڵاح

سەرۆكی حکومەت ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار بۆ دروستکردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە

سەڵاح