zagros news agency

كوژانەوەی گشتیی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات

 

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا ئاماژە بەوە دەدات، كوژانەوەی گشتیی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ڕوو دا.

كەمێك پێش ئێستا (سێشەممە 7/4/2026)، وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز، گرفتی کوژانەوەی گشتیی كارەبا ڕووی داوە.”

لە ئاگادارییەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا: ڕووبەڕووی جێگیرکردنی مووشەکەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ده‌بینه‌وه‌

سەڵاح

ئومێد خۆشناو چەند زانیاریەک لەسەر رووداوەکەی دوێنێی هەولێر دەخاتەروو

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان 100 گەنجی دیکەی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە

یاسین