سوپای ئیسرائیل هەواڵی “گەورەترین هێرشەکانی” خۆی لە لوبنان لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکەی لە خاکی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیاندووە.
هاوکات ڕاگەیاندنەکانی لوبنانیش هەواڵی بۆردومانی بەرفراوانیان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاو کردووەتەوە.
ئاویخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس گوتی هێزەکانی ئەو وڵاتە “لە ماوەی ١٠ خولەک و بە شێوەی هاوکات لە چەندین ناوچە” بە ئەنجامدانی چەند هێرشێک “نزیکەی ١٠٠ بنکە و دامەزراوەی سەربازیی سەر بە حیزبوڵڵایان کردە ئامانج.”
ئەدرەعی لە زاری ئەیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیلەوە گوتی سوپا “سوود لە هەموو دەرفەتێک وەردەگرێت” و هێرشەکانی سەر حیزبوڵڵا بەردەوام دەبن.
هەواڵی داهاتوو

