سادق عه‌تییه، پسپۆری ژینگه و سه‌رۆكى پێشبینیكارانى كه‌شوهه‌واى عێراق، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ونووسیویه‌تى: “وێنه‌كه کارەساتێکی ژینگەیی له كه‌شێكیبێده‌نگدا. ڕەنگێكی ڕەش کە لە یەکگرتنی ڕووبارەکانی دیالە (سيروان) و دیجلە لە نزیک بەغدا دەردەکەوێت، ئه‌مه دیاردەیەکی سروشتی نییە، بەڵکو ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ پیسبوونی ژینگه کە بەهۆی دەردانی بڕێکی زۆر ئاوەڕۆوە دروست دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەی ڕوستەمییه”..
ئه‌و شاره‌زایه، ده‌شڵێت: “ئەم ئاوە پیسبووه، لە سنوورەکانی پایتەخت ناوەستێت، بەڵکو لەگەڵ دیجلە بەرەو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەڕژێت ومەترسی لەسەر ژینگە و تەندروستیی گشتی و سەرچاوەکانی ئاو دروست دەکات”.
دووپاتی ده‌كاته‌وه كه: “ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت تەنها ڕووداوێکی پیسبوونی ڕاگوزه‌ر نییە، بەڵکو قەیرانێکە کە لە نه‌بوونى چارەسەری بنەڕەتی و بەردەوامی بێدەنگی حکوومەتدا، تادێت خراپتر ده‌بێت”.
ده‌شڵێت: ” ڕووباری دیجلە تەنها ڕێڕەوێکی ئاو نییە، هێڵی ژیانە بۆ ملیۆنان عێراقی، ئەوەی ئەمڕۆ بەسەریدا دێت پێویستی به گرنگیدان و چاره‌سه‌رى جددییه پێش ئەوەی کارەساتەکە زیاتر پەرە بسه‌نێت”.

