میخائیل ئولیانۆڤ، نوێنەری ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە کاردانەوە بەرانبەر بە لێدوانەکانی جەی دی ڤانس سەبارەت بە نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا گوتی: “ئایا بەڕاستی جێگری سەرۆککۆمار چاوەڕوان بوو لەسەر بابەتێکی تا ئەم ڕادەیە ئاڵۆز و فرەڕەهەند، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بگاتە ڕێککەوتن؟”
ناوبراو لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس گوتی گەیشتن بە ڕێککەوتن “تەنیا لە کاتێکدا دەگونجا یەکێک لە لایەنەکان ئامادەی خۆبەدەستەوەدان بێت (لەم حاڵەتەشدا وا نییە).”
ئولیانۆڤ زیاتر گوتی: “ئەگەر لایەنی ئەمریکایی بەدوای ڕێککەوتندایە، دەبێت خۆی بۆ چەندین خولی دانوستان و کۆبوونەوەی جۆراوجۆر لە ئاستی شارەزایاندا ئامادە بکات. ئەمە لە بنەما سادەکانی دیپلۆماسییە.”
نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لە ئیسلام ئاباد گفتوگۆیان کرد و ئەم دانوستانانە بێ ئەنجام کۆتاییان پێ هات.
هەواڵی داهاتوو

