zagros news agency

ئەپی Gemini بۆ کۆمپیوتەرەکانی ماک بەردەست کرا

 

کۆمپانیای گۆگل کۆتایی بە چاوەڕوانی هێنا و ئەپی فەرمی Gemini بۆ کۆمپیوتەرەکانی ماک (Mac) بەردەستکرد کرد بەمەش ئیتر پێویست بە وێبگەڕ ناکات هەروەها کۆمەڵێک ئاسانکاری خەیاڵیی تێدایە:

دیارترین تایبەتمەندییەکان:

• خێرایی بێسنوور: تەنها بە داگرتنی (Option + Space) ڕاستەوخۆ پەنجەرەی گفتوگۆکەت بۆ دەکرێتەوە.

• هاوبەشکردنی ڕوونما: دەتوانیت شاشەی کۆمپیوتەرەکەت (Screen share) پیشانی Gemini بدەیت بۆ ئەوەی باشتر لە کارەکانت تێبگات و یارمەتیت بدات.

• دەستپێگەیشتنی ئاسان: ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی Menu Bar یان Dockـەوە دەتوانیت بەکاری بهێنیت.

هەروەها جێگەی باسە کە بڕیارە ئەمساڵ مۆدێلی Gemini ببێتە بزوێنەری سەرەکی بۆ زیرەکترکردنی Siri لە نەوەی نوێی سیستەمەکانی ئەپڵدا (iOS 27 و macOS 27).

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Microsoft نرخی یاریەکانی گۆری

یاسین

کۆمپانیای Anthropic دوو مۆدێلی نوێی ژیری دەست کرد نمایش کرد

یاسین

کۆمپنیای Tiktok تایبەتمەندیەکی تر زیاد دەکات

یاسین