zagros news agency

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. لە تویتێکدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی جدییان سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا نووسیویەتی، “خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە ئەنتاڵیا چاوم بە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان کەوت.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “گفتوگۆیەکی جدییمان کرد سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بیروڕامان گۆڕییەوە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە. دووپاتمان کردەوە کە هەردوولا پابەندین بە پێشخستنی سەقامگیریی ناوچەکە، گەشەسەندن و ئاسایشی هاوبەش.”

نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی ئەردۆغان دەکات “بۆ سەرکردایەتیکردن و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە.”

Screenshot

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر پلانی نوێی بۆ ئەنجامدانی چەندین کار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەرکرد

دڵشاد

بۆ مۆندیالی ئەمساڵ؛ فیفا کۆمەڵێک ڕێسای توند بەسەر هاندەراندا دەسەپێنێت

گوران

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

سەڵاح