zagros news agency

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی باتیفا 80%ی کارەکانی تەواو کراوە و بەم نزیکانە دەکرێتەوە

 

 

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی هاوسەنگی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەنێوان سەنتەری شارەکان و ناوچە سنوورییە دوورەدەستەکاندا، پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای باتیفا لە قۆناغی کۆتاییدایە و ڕێژەی تەواوبوونی کارەکانی گەیشتووەتە 80%.

ئەم نەخۆشخانەیە کە بەشێوەیەکی تایبەت بۆ فریاکەوتن دیزاین کراوە، پێک دێت لە 40 تەخت و تێیدا سەرجەم پێداویستییە سەرەکییە تەندروستییەکان دابین کراون و گرنگترین بەشەکانی بریتیین لە:
• بەشی پێشوازیی نەخۆش
• هۆڵەکانی نەشتەرگەری
• تاقیگە
• بەشی چاودێریی چڕ
• بەشی تیشک

نەخۆشخانەکە لە تەمووزی 2023، بەردی بناغەی دانراوە و بەتەواوبوونی، جگە لە دانیشتووانی سەنتەری قەزای باتیفا، هاووڵاتییانی 14 گوندی سنووری قەزاکە، ڕاستەوخۆ لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی ئەم نەخۆشخانەیە سوودمەند دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا هێرشی شارۆچکەنشینانی ئیسرائیلی بۆ سەر دیپلۆماتکارە ئەورووپییەکان لە کەناری ڕۆژاوا مەحکووم دەکات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح