zagros news agency

فراکسیۆنی پارتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی تاکاتێکی نادیار بایکۆت کرد

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لەسەر رێنمایی و راسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار .

 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە .
دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران، لێرەوە رایدەگەیەنین:
لەسەر رێنمایی و راسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار.
جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
18ی نیسانی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

كارەبای گەڕەكی سه‌ربه‌ستی ده‌بێته‌ 24 كاتژمێری

سەڵاح

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەورووپا بەردەوامە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دەکات

یاسین