zagros news agency

سوودەکای شلیک بۆ منداڵ

بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم میوەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی منداڵ هەیە و یارمەتی گەشەکردن دەدەن، یەکێکیش لەو میوانەی زۆر بەسوودە بۆ منداڵ شلیکە.

شلیک، یەکێکە لەو میوانەی لەلای منداڵ خواستێکی زۆری لەسەرە و سوودێکی زۆری بۆ بەرگری جەستە و گەشەکردن هەیە، بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەی منداڵدا هەبێت.

سوودەکای شلیک بۆ منداڵ

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکانی تێدایە کە بۆ جەستە پێویستن، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری توشبوون بە پەتای وەرزی دەکات.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ڕۆڵێکی گرنگی لە باشترکردنی هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکاندا هەیە و کێشەکانی قەبزی و غازات کەمدەکاتەوە، کە کێشەیەکی باوە لە منداڵدا.

-ڕێژەیکی زۆر لە کانزا گرنگەکانی تێدایە، کە بۆ دروستبوونی ئێسکی بەهێز و گەشەکردن لە منداڵدا پێویستن.

-بەپێی توێژینەوەکان شلیک یارمەتی کردارەکانی مێشک و باشتربوونی سەرنج دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات.

-دەوڵەمەندە بە ئاسن و رێگری لە کەمخوێنی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین کات بۆ خواردنی چەرەساتەکان

lana

شەش خوی ڕۆژانە یارمەتیت دەدات بۆ دابەزینی کێشت بە خێرایی

lana

نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی سی

lana