zagros news agency

پووتین: هەفتەی ڕابردوو پەیامێکم لە ڕێبەری نوێی ئێرانەوە پێ گەیشت

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری سانت پترسبورگ، وەرگرتنی پەیامێکی لە لایەن ڕێبەری نوێی ئێرانەوە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ڕووسیایییەکان، ڤلادیمیر پووتین ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد. پووتین لەم دیدارەدا ئاشکرای کرد هەفتەی ڕابردوو پەیامێکی لە لایەن موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێ گەیشتووە.

میدیا ئێرانییەکانیش ئەم هەواڵەیان لە زاری پووتینەوە گواستووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە ڕووسیا بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زووترین کاتدا هەوڵ دەدات.

عەباس عەراقچی لەم دیدارەدا باسی لە پشتگیریکردنی یەکتریی هەردوو وڵات کرد و گوتی ئێران و ڕووسیا هاوبەشی ستراتیژین و هاوکارییەکانی نێوانیان لەم پێناوەدا بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ چەند پرسێک دێتە بەغدا

یاسین

عەلی لاریجانی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە تەنها باسی دانوستاندن دەکات

یاسین

شەش چەکداری سەر به ئێران لە سووریا کوژران

یاسین