zagros news agency

ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی برایه‌كی خۆی كوشتبوو، ده‌ستگیر كرا

 

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، راگه‌یاند، لە ڕێکەوتی  ٢٨ / ٤ / ٢٠٢٦ لە گوندی دووشیوانی سەر بەقەزای قوشتەپەی شاری هەولێر ، لە ڕووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە، کە هاوڵاتیەک بەناوی ( مالک ئەنوەر احمد ) پیشەی شوانی مەڕوو ماڵاتە و لە شوێنێکی چۆڵەوانی کوژراوە.

وتیشی، دەستبەجێ لە لایەن تیمی تاوانەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کراو  ناسنامەی تۆمەتباری بکوژ ئاشکرا کرا کە دەکاتە برایەکی کوژراوەکە.

دوای ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری بکوژمان دەستگیر کرد بەناوی ( د ، أ ، أ ).

لە لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی براکەی خۆی كوشتووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوته‌بێژی ئه‌نه‌كه‌سه‌ بۆ زاگرۆس: یه‌كگرتووی و یه‌ك ده‌نگی كورد له‌سوریا به‌ پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی هاته‌دی

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كاری باشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەرمان و خۆراك كردووە

یاسین