دەنگۆکانی پەیوەندی کردنی فرانک لامپارد بەیانەی چێڵسیەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاد دەبن،ئەمەش هاندەران و خاوەنی یانەی کۆڤێنتری زۆر نیگەران کردوە،تائەوەی خاوەنی یانەکە خۆی هاتە دەنگ و قسەی لەسەر ئەو بابەتە کرد.
لە لێدوانێکیدا دوگ کینگی خاوەنی یانەی کۆڤێنتری وتی؛ هیوادارم لامپارد لەیانەکەمان بمێنێتەوە،چونکە ئەو زۆر گرنگە بۆ ئێمە و وایکرد هەست بە پێشکەوتنێکی زۆر بکەین،ئەو خۆی باش دەزانێت چیدەکەم،هیوا دەخوازم لەو ئاڵەنگاریەی دەستمان پێکردوە بەردەوام بێت تاکو بگەینە ئامانجی گەورەتر.
شایەنی باسە چێڵسی لیامی ڕاهێنەری دوورخستەوە لە پۆستەکەی و ئێستاش بەدوای ڕاهێنەرێکی گونجاو دەگەڕێت بۆ یانەکە،کە ڕۆژنامەکان زۆرترین جار ئاماژەیان بەناوی فرانک لامپارد داوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە،بەڵام تاکو ئێستا بابەتەکان تەنها دەنگۆن.
“سەرکار ڕێبوار”

