zagros news agency

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری ئەتلەتیک بیلباوی کرد.

 

لە ئەنجامدا ڕۆخی بلانکۆس توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بیلباوی هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ئەتلەتیکۆ باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 15 دی پاول گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،

بەڵام پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم و لە خولەکی یەکی زیادکراو، یاریزان نیکولاس ویلیامز ئەنجامەکەی بۆ بلباو یەکسانکردەوە.

 

لە تایمی دووەم، یاریزانانی سیمیۆنی بە ئاستێکی بەرزتر گەڕانەوە و توانیان دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 52 و 80دا لە ڕێگەی ئەنخێل کۆریا و ئۆنای سیمۆن بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکرد لە سودی ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە، بلباویش لە پلەی پێنجەمە و خاوەنی 58 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیاسەتمەدارانی باکووری کوردستان: دیداری مێپس پێگەی هەرێمی کوردستان وەک ناوەندێکی نێودەوڵەتی دەردەخات

سەڵاح

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: عێراق پێویستی بەوەیە نرخی نەوت لەسەرووی 90 دۆلارەوە بێت

سەڵاح

هاتوچۆی هەرێم چەند ڕێنماییەکی بۆ ڕێگریکردن لە سووتانی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە

سەڵاح