zagros news agency

‎ڕێنماییە نوێیەکانی کشتوکاڵی هەولێر بۆ پاراستنی ‎دەغڵودانی جوتیاران لە وەرزی دروێنەدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە مەبەستی سەرکەوتنی پرۆسەی دروێنە و دوورکەوتنەوە لە زیانە مادییەکان، کۆمەڵێک مەرجی توندی بۆ خاوەن دەڕاسە و جوتیاران دەرکرد. ڕێنماییەکان جەخت لە سەرلامەتی کێڵگەکان دەکەنەوە و داوا دەکرێت هەمووان پابەندی ئەم خاڵانە بن:

-ئامادەباشی بۆ کتوپڕ: بوونی ئامێری ئاگرکوژێنەوە لەناو دەڕاسەکان و هاوڕێیەتی تانکەری ئاو لەگەڵیاندا مەرجێکی سەرەکییە.

-قەدەغەکردنی مەترسییەکان: ئەنجامدانی هەر جۆرە لەحیمکردنێک لەناو زەوییەکان قەدەغەیە و پێویستە شۆفێران لە جگەرەکێشان دووربکەونەوە.

-پاراستنی گیانی شۆفێر: وریایی تەواو لە هێڵەکانی کارەبا بۆ ڕێگری لە هەر ڕووداوێکی کارەبا لێدان.

-ئاسانکاری بۆ فریاگوزاری: چاککردنی ڕێگای نێوان زەوییەکان بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی لە کاتی پێویستدا بە خێرایی بگەنە شوێنی ڕووداوەکە.

-پەیوەندی بەردەوام: پێویستە ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی فریاگوزاری لای هەموو جوتیاران پارێزراو بێت بۆ حاڵەتی نائاسایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی برایه‌كی خۆی كوشتبوو، ده‌ستگیر كرا

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

دڵشاد

نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح