ئه‌ندامێكی پێشووتری جڤاتی گشتی گۆران ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕاگه‌یاندن له سلێمانی دۆخێكی ناراستی دروستكردووه شه‌رێكی میدیاییان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیری بچێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌م شاره چ وێرانه‌یه‌كه.
دڵشاد ره‌شید مه‌لا بۆ زاگرۆس گوتی: “شاری سلێمانی به‌ده‌ست خراپ ئیداره‌دانه‌وه وێران بووه، داهات وه‌ك خۆی كۆناكرێته‌وه و داهاتی ئه‌م شاره له پێناوی خزمه‌تی شاره‌كه خه‌رج ناكرێت دۆخێك دروست بووه به‌پاره‌ی شاری سلێمانی راگه‌یاندنی درۆینه‌ی حزبی دروستكراوه بۆ شه‌ری راگه‌یاندنی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌توانێت ده‌نگ هه‌ڵبرێت و باسی وێرانه‌ی شاره‌كه‌ی بكات هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له‌راگه‌یاندن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌توانێت بیری بكاته‌وه و بریاری دروست بكات .
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: یه‌كێتی به‌راگه‌یاندن رۆلێكی خراپی هه‌یه له‌وه‌ی شاری سلێمانی كردوه‌ته‌وه به چه‌قی شه‌ری راگه‌یاندنی حزبی و خراپكردنی ده‌روونی خه‌ڵك. ده‌بێت بزانرێت بۆ داهاتووش بێت به‌م شه‌ره ناتوانێت راستی بێ خزمه‌تگوزاری و خراپ ئیداره‌دانی شاره‌كه له‌بیری خه‌ڵك ببرێته‌وه.

