zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی و سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی لە بەغدا کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای “هاوبەشیی ڕاستەقینە” بێت و دیالۆگیش بە کلیلی چارەسەری کێشەکان ناوبرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی کۆبووەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هەموو پێکهاتە و هێزە سیاسییەکان کردەوە. ئاماژە بەوەش درا کە دیالۆگ “کلیلی چارەسەرە” بۆ هەموو کێشەکان بە جۆرێک کە ماف و شایستەکانی هەموو لایەک پارێزراو بێت.

سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، نێچیرڤان بارزانی و سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی هاوڕا بوون کە دەبێت حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکان بێت، هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە پێشینەی کارەکانیدا بێت.

لای خۆیانەوە، سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی پێزانینیان بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و ڕایانگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی “هاوسەنگ و نیشتمانی” دەگێڕێت لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دۆخی ناوچەکە. تێیدا جەخت لە پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی عێراق لە گرژییەکان کرایەوە، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و سەروەریی نیشتمانی

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ باڵيۆزى ڤه‌نزوێلا كرد

سەڵاح

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ دیاریكرا

یاسین

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەڕووداوەکانی شارەدێی وەرتی لەسنوری قەزای ڕواندوز

یاسین