zagros news agency

پیاوێک بە ڕوخساری کچێکەوە چوار دەفتەر دۆلار لە لایڤدا کۆدەکاتەو

تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد و دیپ فەیک جارێکی تر جیهانی سۆشیاڵ میدیای هەژاند دوای ئەوەی ئاشکرابوو کەسێک لەرێگەی بەکارهێنانی فلتەری پێشکەوتووی ڕوخسارەوە خۆی وەک کچێکی سەرنجڕاکێش نیشانداوە و توانیویەتی بڕی ٤٠ هەزار دۆلار کە دەکاتە ٤ دەفتەر دۆلاری ئەمریکی لە هەوادارانی وەرگرێت ئەم کەسە کە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بەردەوام دەرکەوتووە توانیویەتی بۆ ماوەیەکی درێژ ناسنامە ڕاستەقینەکەی خۆی بشارێتەوە و لەرێگەی زیرەکی دەستکردەوە هەموو جوڵەکانی دەموچاو و دەنگی بگۆڕێت بۆ کچێک بە جۆرێک کە گومان لای بینەران دروست نەکات بەڵام دوای ماوەیەک و بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا فلتەرەکە لادەچێت و ڕوخساری ڕاستەقینەی کەسەکە دەردەکەوێت کە پیاوێک بووە ئەمەش دەبێتە هۆی شۆک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە پارە و دیارییان بۆ ناردووە ئێستا شارەزایانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن کە چیتر ناتوانرێت بە تەواوی بڕوا بە پەخشی ڕاستەوخۆی ناو تیکتۆک و پلاتفۆرمەکانی تر بکرێت چونکە ژیری دەستکرد گەیشتووەتە ئاستێک کە دەتوانێت بە وردی ڕوخسار و دەنگی مرۆڤەکان لە هەمان کاتدا بگۆڕێت بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکرێت

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلسودانی: عێراق هێرشە ناوخۆییەکانی دژی ئیسرائیل پووچەڵکردەوە

یاسین

پاڵاوتنی مۆندیال.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت

یاسین