zagros news agency

هالاند ڕوودەکاتە پیشەیەکی نوێی دوور لە تۆپی پێ

ڕۆژنامەی هۆلیۆد ڕیپۆرتەر لە هەواڵێکی نوێیدا بڵاویکردۆتەوە ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی بڕیارە لە فیلمێکی ئەنیمەیشن بەشداری بکات بەناوی “ڤایکینگز”،کە ئەمە دەبێتە یەکەمین ئەزموونی یاریزانەکە لەبواری سینەمایی  و لەماوەی داهاتووشدا بەفەرمی ئاشکرا دەکرێت.

دەرهێنەری فیلمەکە دەربارەی ئەم بابەتە وتی؛ هەبوونی کەسایەتیەکی وەک هالاند لەم کارەدا شتێکی سەرنج ڕاکێشە و بینەرێکی زۆر کۆدەکاتەوە،کە فیلمەکە کۆمیدیا و سەرکێشیە،هالاندیش ڕۆڵی ڤایکینگێک دەگێڕێت وە ئەم کوڕە ئەم ڕۆڵەشی لێدەوەشێتەوە چونکە ئێستە لە جیهاندا وەکو کەسێکی بەهێز و خاوەن شکۆ دێتە بەر چاوەکان.

هالاند بەم کارە نوێیەی چاوەکانی زیاتر خستۆتە سەر خۆی و پێش ماوەیەکیشە ئەوە بڵاوبۆتەوە لەکلیپێکی گۆرانیـبێژی ناوداری بەریتانی ڕیتا ئۆرا بەشداری دەکات وەکو کارەکتەری سەرەکی،کە قەرارە کۆتاییەکانی ئەم ساڵ بڵاوبکرێتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لاپۆرتا بۆ فلیک: تۆ قەرزاری بەرشەلۆنەی

یاسین

گواردیۆلا ڕیکۆردێکی فێرگیسۆن و ڤینگەر دەشکێنێت

یاسین

بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت

ahamd.luqman