zagros news agency

کەشناسی: پێشبینی گەواڵە باران بۆ ئەمڕۆ دەکرێت و سبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێت

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 17-05-2026، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت؛ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری گەواڵە باران و هەورە تریشقە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە ئەگەری تاوە بارانی زیاتری لێ دەکرێت، پاشان لە شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵبوون دەچێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک.

​هاوکات کەشی سبەی دووشەممە 18-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هاوزەمان ئەگەری کەمێک بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا هەیە. پلەکانی گەرما بە (1 بۆ 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 25 سبەی 28
سلێمانی ئەمڕۆ 22 سبەی 24
دهۆک ئەمڕۆ 24 سبەی 26
هەڵەبجە ئەمڕۆ 26 سبەی 27
گەرمیان ئەمڕۆ 28 سبەی 30
زاخۆ ئەمڕۆ 25 سبەی 27
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 25 سبەی 27
سۆران ئەمڕۆ 24 سبەی 25
پیرمام ئەمڕۆ 22 سبەی 24
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 13 سبەی 15

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كۆبووه‌وه‌

دڵشاد

خووناڤ ئەمین: لە لە ئەمریکا پێشوازیمان لەژمارەییەک قوتابی زانکۆ دهۆک کرد

دڵشاد

چامپیۆنزلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی مانسیتی دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین