zagros news agency

پاتریک برۆیل تۆمەتەکانی دەستدرێژیی سێکسی ڕەت دەکاتەوە

ئەکتەر و گۆرانیبێژی فەڕەنسی، پاتریک برۆیل، بێبەریبوونی خۆی لە هەموو ئەو تۆمەتانەی دەستدرێژیی سێکسی ڕاگەیاند، پۆلیس و دادگای فەڕەنسا و بەلجیکا لێکۆڵینەوەی لەبارەیەوە دەکەن.

 

برۆیل کە تەمەنی 67 ساڵە و لە زیاتر لە 40 فیلمدا بەشداریی کردووە، جەختی لەوە کردەوە، هیچ کاتێک ناوبانگ و هەژموونی خۆی بۆ ناچارکردنی کەسانی دیکە بۆ پەیوەندیی سێکسی بەکار نەهێناوە.

 

داواکاری گشتی لە پاریس ئاشکرای کرد، 4 سکاڵای فەرمی لە دژی ئەم هونەرمەندە تۆمار کراون و لێکۆڵینەوەکان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبن.

 

پاتریک برۆیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، متمانەی تەواوی بە دادپەروەری هەیە و بە تەنیا دادگا دەتوانێت بڕیار لەسەر بێتاوانیی ئەو بدات.

 

لەبەرامبەردا، گروپە فێمینیستەکان فشارێکی زۆریان دروست کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتە گۆرانییەکەی کە بڕیارە لە 16ی حوزەیران دەست پێ بکات.

 

پارێزەرەکەی برۆیل لەو بڕوایەدایە، ئەم تۆمەتانە بێبنەمان چونکە پێشتریش لە ساڵی 2019 لێکۆڵینەوەی هاوشێوە بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە داخرابوون. برۆیل هەر ئێستا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ڕەخنە دەبێتەوە، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی کارە هونەرییەکانی بەردەوام بن و هیچ گەشتێکی گۆرانی گوتنی خۆی ڕانەگرێت تا ئەوکاتەی دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Stranger Things” لە سینەماکان ریکۆردی داهاتی “خواردن و خواردنەوە” دەشکێنێت

ART

پێشه‌نگای فۆتۆگرافەری شێرزاد هیرانی کرایەوە

ART

نیکۆڵ کیدمەن لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس ئامادەبوو

ART