zagros news agency

بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین لە عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت

 

بە پێی بڕیارێکی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق، زیادکردنی نرخی بەنزین لەو وڵاتە لە ئه‌مڕۆ چوارشەممەوە، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق لە ئه‌مڕۆ چوارشەممەوە، 1ی ئایاری 2024، بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین جێبەجێ دەکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 26ی ئاداری 2024بڕیاری دابوو نرخی ھەر لیترێک بەنزینی موحەسەن بە 850دینار و نرخی ھەر لیترێک بەنزینی سوپەریش ببێتە هەزار و 250 دینار. لە ئێستادا ھەر لیتر بەنزینی موحەسەن بە 650 دینار و بەنزینی سوپەریش بە ھەزار دینار دەفرۆشرێت.

لە عێراق سێ جۆری بەنزین هەیە کە ئەوانیش نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەرن کە بە ھۆی ھەرزانییەکەیەوە، بەنزین نۆرماڵ زۆرترین خواستی لەسەرە و حکوومەتی عێراق ھیچ بڕیارێکی بۆ زیادکردنی نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەرنەکردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆکرانیا: 24 فڕۆکەی ڕووسیامان خستووەتە خوارەوە

سەڵاح

حکوومەتی عێراق قەرزداری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە

یاسین

مه‌حما خه‌لیل بۆ زاگرۆس:ئازادکردنی شنگال ئەوەی سەلماند کە ئێزیدییەکان لەلای سەرۆک بارزانی خاوەن پێگەیەکی چەندە گەورەن

یاسین