مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردنه‌وه، وتی، “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد و بیروڕامان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد”
وتیشی، ” جەختمان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.”


