zagros news agency

گووڵ سکاڵای یاسایی لەسەر گرووپێکی تاوانکاری ئەلیکترۆنی چینی تۆمار دەکات

 

کۆمپانیای گووڵ سکاڵایەکی یاسایی فەرمی لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا لە دژی گرووپێکی گەورەی تاوانکاری ئەلیکترۆنی چینی بە ناوی دراگۆن فۆرس تۆمار کرد دوای ئەوەی دەرکەوت کەمپینێکی بەربڵاویان بۆ دزینی زانیاری بەکارهێنەران لە سەرتاسەری جیهاندا بەڕێوەبردووە.

ئەم گرووپە چینییە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ژیریی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ و ڕیکلامی وای واقیعی کە بە تەواوی لە خزمەتگوزارییە ڕاستەقینەکانی گووڵ بچێت و لەم ڕێگەیەوە بەرنامەی دژە ڤایرۆسی ساختە و ئەپی فۆتۆشۆپ و ئامرازەکانی تری ژیریی دەستکردیان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک متمانەی پێبکات و دایبگرێت.

بەپێی سکاڵاکەی گووڵ گرووپی دراگۆن فۆرس لە ڕێگەی ئەم ئەپە ساختانەوە زیانیان بە سەدان هەزار کەس گەیاندووە و توانیویانە تێپەڕەوشەی ئەکاونتەکان و زانیارییە بانکی و داراییەکانیان بدزن و کۆمپانیاکەش ڕایگەیاندووە کە ئەم جۆرە سکاڵایانە بۆ تێکشکاندنی ژێرخانی دارایی و تەکنیکی ئەم گرووپانەیە نەک تەنها ڕێگریکردنی کاتی چونکە ئەوان شێوازی زۆر ئاڵۆز بۆ خۆشاردنەوە بەکاردێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای مێتا، دەزگا میدیاییەکانی ڕووسیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی قەدەغە دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای سامسۆنگ وەشانی تاقیکاری One UI 7 بلاو دەکاتەوە

سەڵاح

کۆمپانیای Tiktok کاتی ڤیدیۆکانی درێژ کرد

دڵشاد