zagros news agency

ئافرەتێک بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە نزیک هەولێر کچێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا سووتا. ئاسایشی بەحرکەش دەڵێت، ڕووداوەکە خۆکوژییە و کچەکە خۆی سووتاندووە.

موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی: ئاگادارکراینەوە ئۆتۆمبێلێک لە دەڤەری زرارەتی سنووری هەولێر گڕیگرتووە و تیمەکانمان بۆ کوژاندنەوەی گەیشتنە شوێنەکە، بەڵام کە گەیشتبوون ئاگرەکە کۆنترۆڵکرابوو، گومانمان کرد ڕووداوەکە تاوانکاری بێت، بۆیە پۆلیسمان ئاگادارکردەوە.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی بەحرکە وتی، ڕووداوەکە خۆکوژییە و کچەکە خۆی ئۆتۆمبێلەکەی سووتاندووە.

موقەدەم کیفاح حەسەن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە وتی: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای گوندی هابابان لە دەڤەری زرارەتی ڕوویداوە.

– وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ژنەکە بەڕەچەڵەک کوردە بەڵام نازانرێت تەمەنی چەندە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی (ئه‌لعەرەب): قائانی لە بەغدا پلانی ئێرانی بۆ مانەوەی حەشدی شەعبیی بە بەرپرسانی عێراق گەیاندووە

سەڵاح

بەشە خۆراکێکی دیکەی مانگانە دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی دەم پارتی دەکات

یاسین