کارکردن لە پرۆژەی دوو سایدی هەولێر – کۆیە زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە سەدان ئامێری شۆفڵ و گرێدەر و قەڵابە و جۆرەها ئامێری دیكە و ستافی ئەندازیاری كار لەو پڕۆژەیە دەكەن.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرنگەکانی ژێرخانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان، کە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.
بەتەواوبوونی دەبێتە ڕێگایەکی ستراتیژی و ئاسانکارییەکی زۆر پێشکەش بە هاتوچۆی هەوڵاتییان لە نێوان هەولێر -کۆیە دەکات و بە 27 خولەک لە کۆیەوە دەگەیتە هەولێر.
پرۆژەی دوو سایدی هەولێر-کۆیە بە درێژیی 48 کیلۆمەتر شەش ئۆڤەرپاس، چوار ژێرپرد و دوو بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت.

