zagros news agency

یادی هونەرمەند قەرەنی جەمیل دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی شێوەکاری و کاری دەستی، ئامادەکاری بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند قەرەنی جەمیل دەکات.

 

یادکردنەوەکە بەناونیشانی “ڕۆحی ڕەنگەکان” دەکرێتەوە و لە هۆڵی پێشەوا سازدەکرێت کە دەکەوێتە ناو دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، لە کاتژمێر 6:30ی ئێوارەی سبەی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.

 

ئەم یادکردنەوەیە تەنیا بۆ خستنەڕووی تابلۆ نییە، بەڵکو ڕێزگرتنە لە خێزان و میراتە دەوڵەمەندە هونەرییەکەی ئەو کەڵە هونەرمەندەی کە بەردەوام خزمەتی ڕەوتی شێوەکاری کوردی کردووە.

 

هەر لە چوارچێوەی ئەم یادەدا، بڕیارە کاتژمێر 10:30ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، پێشانگەیەکی تایبەت بە تابلۆکانی هونەرمەند لە گەلەری میدیا بکرێتەوە.

 

ئەم پێشانگەیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی نەوەی نوێ و رووخسارە شێوەکارەکان لە نزیکەوە ئاشنای جیهانی ڕەنگەکانی قەرەنی جەمیل ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی گەمارۆکان عێراق رێگە لە سێ باره نەوت بۆ کۆمپانیایەکی رووسی دەگرێت

یاسین

سایلۆی کەلار بە تێچووی ۲۱ ملیار دینار دروستکراوە و گەنمی جووتیارانی گەرمیان عەمبار دەکات

یاسین

ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگی له‌ده‌ستدا

یاسین