zagros news agency

پاپا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا کرد

 

پاپا لیۆی چواردەیەم، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی حوزەیران پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. ئەو ئەم هەنگاوەی بە ئەنجامی “هەوڵە ئومێدبەخشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان” ناو برد.
پاپا لە دیداری هەفتانەی خۆیدا لە ڤاتیکان، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا ڕۆڵیان هەبووە. هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە بتوانێت بە بەهێزکردنی متمانەی دوولایەنە، ئاسایش و سەقامگیری، ڕێگەکانی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرە پێ بدات.
ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان ئاماژەی بە جەنگی ئۆکرانیاش دا و نیگەرانیی خۆی بەرانبەر هەواڵە “بەئازارەکانی” ئەو ململانێیە دەربڕی و بۆ گەیشتن بە “ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە ڕێگەی گفتوگۆوە” دوعای کرد.
ناوبراو باسی لەوە کرد زۆرێک لە مەدەنییە بێتاوانەکان، کارمەندانی فریاگوزاری، کەنیسەکان و شوێنەوارە کولتوورییەکان لە ئاگری جەنگدا لەناو چوون. پاپ لیۆ لە کۆتاییدا گوتی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییان، برینداران و ئەو کەسانەدایە لەناو توندوتیژیدا بە ئازایەتییەوە بەردەوامن لە خزمەتکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ بەڵێنێک بە پێرێز دەدات

یاسین

ئیسرائیل دوای ١١ هەفتە ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەدات

سەڵاح

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و بریتانیا دەڵێن جیهان لە ژێر هەڕەشەی جۆراوجۆر دایە

سەڵاح