zagros news agency

ئەم خواردنانە بۆ تەندروستی گورچیلەکان بەسوودن

تەندروستی گورچیلەکان، بۆ کارکردنی جەستە زۆر گرنگە، سیستمی خۆراکی تەندروستیش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستبوونی گورچیلەکان هەیە.

تەندروستبوونی گورچیلەکان، پارێزگاری لە تەندروستی جەستە و هاوسەنگی شلەکان لە جەستەدا و ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەکات، بەپێی توێژینەوەکان هەندێک لە خواردنەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی گورچیلەکان هەیە و ڕێگری لە کێشەکان دەکەن، بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن.

ئەم خواردنانە بۆ تەندروستی گورچیلەکان بەسوودن:

-کولەکەی زەرد، یارمەتی ڕزگاربوونی جەستە لە ئاوی زیادە و ژەهرەکان دەدات.

-زەردەچەوە، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و یارمەتی تەندروستی گورچیلەکان دەدات.

-ترێی سوور، یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات و خانەکانی گورچیلە دەپارێزێت.

-قەرنابیت، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان و دژەهەوکردنەوەکانی تێدایە، پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلەکان دەکات و یارمەتی ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرەکان دەدات.

-پیاز و سیر، دەوڵەمەندن بە دژەهەوکردن و ئۆکسانەکان، هەوکردنەکان کەمدەکەنەوە و یارمەتی باشتربوونی کردارەکانی گورچیلە دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خۆراکانەی پێویستە لێیان دوور بکەویتەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە

lana

نان خواردنی بەیانی و سوودە گرنگەکانی

lana

ڕۆژانە خواردنی 15 دەنک فستق چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

lana