zagros news agency

چۆمان.. پێشمەرگەیەک تووشی ڕووداوێکی هەڵدێران بووە بە سەختی بریندارە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، پێشمەرگەیەکی تەمەن 40 ساڵ لە کاتی گەشتکردنیدا لە نزیک “گۆمی بێکۆدیان” لە سنووری قەزای چۆمان، تووشی ڕووداوێکی هەڵدێران بووە و لە ئێستادا بە سەختی بریندارە.

بەهۆی سەختی و دژواری جوگرافیای ناوچەکەوە، بەرگری شارستانی سۆران 4 تیمی فریاکەوتنی بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەکە ڕەوانە کردووە.

هاوکات وتەبێژی فەرمانگەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەری زۆر هەیە بۆ گەیشتن بە بریندارەکە و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، پێویستیان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی کۆپتەر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

سەڵاح

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەڵاح