ڕۆژی یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، به‌ڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی فەرمانگەی ئەوقافی سوننەی کرد، ولەلایەن دکتۆر “عامر شاکر ئەلجەنابی” سه‌رۆكى ديوان پێشوازی لێ‌کرا.
لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە کرد، بەتایبەتی ئەو ئاسته‌نگانه‌ى، کە لەم کاتەدا ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوولا، جه‌ختيان له‌سه‌ر پيويستى به هێزكردنى پێكه‌وه ژيانى ئاشتيانه له نێوان پێكهاته عێراقييه‌كان كرده‌وه، و كاكردن بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى وڕق وكينه، له پێناو چه‌سپاندنى سه‌قامگيرى كۆمه‌ڵايه‌تى وبتهوكردنى تهبايى نيشتمانى.
سه‌رۆكى ديوانى ئەوقافی سوننە، ستایشی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بە چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و دابینکردنی ئازادی، بۆ جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان، بۆ هەموو مەزهەب و نەتەوەکان.
لای خۆیەوە، سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، جەختی لە گرنگی بتەوکردنی هاوکاری و پەیوەندییەکانی نێوان نوێنەرایەتی و ديوانى ئەوقافی سوننە کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات، و لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی هاوبەش بەرز بکاتەوە.

