zagros news agency

فیفا بڕیار لەسەر گۆڕانکاری لێدانە یەکلاییکەرەوەکان دەدات

 

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ڕەخنەیەکی زۆر ئاڕاستەی یاسای لێدانە یەکلاییکەرەوەکان کرا بەهۆی بوونی چەند نا دادیەک لە چۆنیەتی تیروپشک و بەڕێوەچوونی یەکێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریداوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ساز بکات تاکو کۆتا قەرار بدەن لەسەر ئەم بابەتە و ڕاستەوخۆش لەم مۆندیالە کاری پێبکرێت.

گۆڕانکاریەکان لە شێوازی تیروپشک؛

بەپێی یاسای ئێستای فیفا بێت دوو تیروپشک دەکرێت،کە یەکەمیان بۆ ئەو لایەی لێدانە یەکلاییکەرەوەکانی تێدا جێبەجێ دەکرێت،وە دووەمینیان بۆ ئەو تیپەیە یەکەمین لێدان جێبەجێ دەکات،بەڵام فیفا دەیەوێت گۆڕانکاری بکات لەم یاسایە و تەنها یەک تیروپشک بکرێت،کە تەنها بۆ دیاریکردنی ئەو لایەی لێدانەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت و لەم حاڵەتەش تیپی دۆڕای تیروپشکەکە ئازادە لەوەی یەکەمین لێدان جێبەجێ دەکات یاخود نا.

ئەم بابەتە لەدوای لێدانە یەکلاییکەرەوەکانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان زیاتر تەقیەوە و هەرایەکی گەورەی دروست کرد،کاتێک ئارسێناڵ هەردوو تیروپشکەکەی بردەوە،ئەگەر ئەم یاسا نوێیە کارا بکرێت ڕاستەوخۆ لەقۆناغی 32ی مۆندیالەوە جێبەجێ دەکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترامپ لەکۆشکی سپی میوانداری ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین

ئەنچیلۆتی گاڵتە بە سکاڵای ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

یاسین

بێلینگهام نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

یاسین